ئەم پلانەرە پێک هاتوە لەمانەی خوارەوە:
- پلانەری مانگانە بۆ ١٢ مانگەکە (هەر مانگێک دیزاینی تایبەت بە خۆی)
- ٤٨ پلانەری هەفتانە بۆ ماوەی ساڵێک (هەر مانگێک دیزاینی تایبەت )
- پێشیەک و چەند پەرەیەک بۆ وەڵاندانەوەی پرسیارەکان(تایبەت بە ئامانج)
- پلانەری ساڵانە، ڕۆژژمێری ساڵانە، نوسینەوەی ئامانجەکانت، پارە کۆکردنەوە
- نوسینەوەی خۆشترین ڕۆژەکان و ناخۆشترین ڕۆژەکان
- پلانەری ڕۆژانە بە وردەکاریەکی زۆرەوە کە تەواوی کارەکانت ڕێک بخەیت
- لە کۆتایدا چەند پرسیارێکی تیایە کە خۆت وەڵامی دەدەیتەوە
بۆ پلانەری ڕۆژانەکە ئەگەر (١٠٠) لاپەڕە بێت ئەوا (٢٤) پلانەری ڕۆژانەی تیایە و ئەگەر (٢٠٠) لاپەڕە بێت (١٢٤) پلانەری ڕۆژانەی تێدایە، باقی پەرەکانی تر هەمووی وەک یەکن واتە جیاوازیەکەیان تەنها لە پلانەری ڕۆژانەدایە، بە ڤیدیۆ زۆر جوانتر هەموویم پیشان داوە و پۆستم کردوە